سەردێر

نابێت پاش نان خواردن ئەم شتانە بکەیت، زۆربەمان خاڵی چوارهەم ئەنجام دەدەین

نان خواردن و پرۆسەی هەرسکردن یەکێکە لە ئاڵۆزترین پرۆسەکان لە جیهاندا، ئەمەی خوارەوە ٥ کارە کە نابێت هەرگیز لە پاش نانخواردن ئەنجامی بدەیت:

 

-جگەرەکێشان

-بەدەر لە زیانە گشتیەکانی جگەرە، کێشانی ڕاستەوخۆ لە پاش نانخواردن مەترسیدارە و پێویستە چەند کاتژمێرێک بوەستیت، چونکە ئەو نیکۆتینەی لە جگەرەکەدا هەیە ڕێگری لە چونی ئۆکسجینی تەواو دەکات بۆ پرۆسەی هەرسکردنەکە.

 

-میوە

-باشترین کات بۆ خواردنی میوە بەر لە نانخواردنە بە گەدەی بەتاڵەوە، لە کاتێکدا لەپاش نانخواردن زیانی هەیە و دەبێتە هۆی سوتانەوەی گەدە و ئەستەمکردنی پرۆسەی هەرس.

 

-خەو

-کاتێک نان دەخۆیت و دەخەویت جەستەت تەمبەڵدەکەیت و پرۆسەی هەرسکردن لاواز دەکەیت.

 

-چاخواردنەوە

-لە چادا ترشەڵۆکێک هەیە کە کارلێک لەگەڵ ماددەی ئاسن لە نێو خواردندا دەکات، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنەوەی چا پاش نانخواردن بە ڕێژەی ٨٧٪ کاریگەری ئاسنەکە ناهێڵێت.

 

-خۆشۆردن

-ئەم کارەش پاش نانخواردن پەستانی خوێن زیاد دەکات بۆ قاچ و دەست و پەستانی خوێن بۆ گەدە لاواز دەکات کە پێویستی پێیەتی.