سەردێر

چەند کەلەڕەقیەک کە پێویستە لێی دابەزیت تا خێزانیکی بەختەوەرت هەبێت!

ئەمەی خوارەوە چەند داواکاریەکی ناڕەوایە کە گەر کەلەڕەقبیت لەسەری ژیانێکی خێزانی باشت نابێت و پێویستە لێی دابەزیت تا خێزانیکی بەختەوەرت هەبێت:

– نابێت پێتوابێت ژنەکەت خزمەتکارتە و پێویستە وەک خزمەتکارێک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، بەڵکوو پێویستە بە گرنگیپێدان و پێزانینەوە لە کارەکانی بڕوانیت.

– نابێت کەسێکی خۆپەرستبیت و هەڵەکانی خۆشت بەسەر هاوسەرەکەتدا بهێنیت.

– هاوکاریکردن و تێکەڵکردنی ژیانی خزمەکانت بە هاوسەرەکەت و سەرقاڵکردنی ناپێویست و بەردەوام هۆکاری کێشەیەی بەردەوامی خێزانیە.

– نابێت بکەویتە ژێر قسەی سۆزەوە و گرنگە خستنەوەی منداڵت بە پلان و بەپێی دۆخی خۆت بێت.

– با ئامۆژگاری و قسەکانی کەسانی دیکە هێندە کاریگەری لەسەرت نەبێت کە ژیانت لێتێکبدات.