سەردێر

قەزاكردنەوەی ڕۆژوو چیە و لە چ کاتێکدا دەبێت ئەنجامی بدەیت؟ ئایا دەکرێت تەنها فیدیە بدەیت؟

لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەندێکجار بەهەر هۆکارێک بێت ناتوانین لەو کاتەدا بەڕۆژوو ببین، هەر بۆیە دەبێت دواتر و لەپاش ئەو مانگە ڕۆژووەکە بگرینەوە کە پێی دەوترێت  قەزاكردنەوەی ڕۆژوو، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ئەم پرسە:

 

-ئەوانەی كە قەزاكردنەوەیان لەسەرە چوار كۆمەڵن:
1- نه‌خۆشێك كه‌ ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی هه‌بێ.
2- گه‌شتیار« موسافیر».
3- ئافره‌تێك له‌ بێنوێژیدا بێ.
4- ئافره‌تێك له‌ زه‌یستانیدا بێ.

-ئه‌وانه‌ی ته‌نها فیدیه‌یان له‌سه‌ره‌و، قه‌زایان له‌سه‌ر نییه‌ پێنج كۆمه‌ڵ خه‌ڵكن:

1- پیره‌مێرد.
2- پیره‌ژن.
3- ئافره‌تی حامیله‌.
4- ئافره‌تی شیرده‌ر.
5- نه‌خۆشی به‌رده‌وام.

سێیەم کەفارەت 
هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ خێزانیدا جووت ببێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وا چوار شتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت :
1- كه‌فاره‌ت ، كه‌ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :
أ – ئازادكردنی به‌نده‌یه‌یه‌كی باوه‌ڕدار
ب- گه‌ر به‌نده‌ نه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت
ج- جا ئه‌گه‌ر نه‌ی توانی دوو مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ به‌ڕۆژوو بێت ؛ ئه‌وا خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌دات

2- به‌نیسبه‌ت باقی ئه‌و ڕۆژه‌ی ماوه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌ ، پێویسته‌ به‌ڕۆژوو بێت ونابێت ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ڕۆژوو ده‌شكێنن ویاخود خوردن وخواردنه‌وه‌ بخوات وبخواته‌وه‌ ؛ چونكه‌ به‌بێ عوزرێكی شه‌رعی ڕۆژووی شكاندووه‌ ، بۆیه‌ هیچ ڕوخسه‌ێك نایگرێته‌وه‌ .

3- پێویسته‌ جگه‌ له‌و دوومانگه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ش بگرێته‌وه‌ كه‌جیماعی تیادا كردووه‌
4- پێویسته‌ له‌سه‌ری ته‌وبه‌ بكات و داوای لێخۆش بوون بكات له‌خودا

 

سەرچاوە: وەڵامەکان