سەردێر

نامۆ بەرهەمێک بۆ هەولێر بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند نامۆ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی (هەولێر) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکەی نامۆ لە هۆندراوە و تێکستی خۆیەتی و ئەرمین هەبیبی کاری ماسترینگی بۆکردووە و ئالان حسێن کاری دەهرێنانی بۆ بەرهەمەکە کردووە.
نامۆ لەدایکبوی 1983، خەڵکی شاری مهاباتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 2006 دەستی بەکاری هونەری کردوە، جگە لە گۆرانی وتن ئاوازدانان و تێکست نوسێکی بەتوانایە، ئێستا لە سلێمانی خاوەنی ستۆدیۆیەکە.