سەردێر

بۆی بەردەوام بێتاقەت و بێزار نەبیت لەم خوانە دەربکەوەرەوە

لەژیانماندا هەمومان بەدوای بەختەوەریدا دەگەرێین و زۆر هەوڵی بۆدەدەین بەتایبەت کە تێدەگەین ژیان کورتەو پێویستە ئەو تەمەنە کەمەی کە هەمانە بەدڵخۆشی بەسەری بەرین بەڵام زۆر جار خەم و خەفەتی زۆر و بێتاقەتی بەردەوام وادەکات کە دڵخۆشی لەژیانماندا ون بکەین کەلەوانەیە زۆربەی کات خۆمان هۆکاربین ئەویش بەهۆی هەبونی چەند خویەکی ڕۆژانە کەلێرە باسیان دەکەین و پێویستە لێیاندوربکەوینەوە:

 

– ئەوکەسانەی کە هەمیشە گلەی لەهەموشت دەکەن و زۆر دەکروزێنەوە و هەمیشە لەشتێک نارازین ئەوە وادەکات هیچکات هەست بەدڵخۆشی نەکەن و هەمیشە شتە کەمەکان ببینن، بەپێچەوانەی کەسی بەختەوەرەوە کە هەمیشە رازیە بە بەشی خۆی ئەگەر کەمیشبێت.

– زۆر لۆمەی خۆت مەکە ئەوکاسانەی هەمیشە لەسەر هەموشتێک لۆمەی خۆیان و کەسی دەوروبەریان دەکەن و ناتوانن لە هەڵەکانی خۆیان خۆشبن ئەوە وادەکات هەمیشە لەنائارامیدا بژین و دڵخۆشنەبن.

– ئیدمانی و خوگرتن بەشتێکەوە وەک خواردنەوەو مادە هۆشبەرەکان هۆکارێکیترە بۆ بێتاقاتی هەرشتێک زیاد لە حەدی خۆی بوو دەبێتە هۆی کەئابە وبێتاقاتی بۆیە واباشترە هاوسەنگی لە هەموشتێکی ژیانتا بکەیت.

– بیرکردنەوە لە رابردوو وە پەشیمانی بۆ رابردوو هۆکارێکیترە بۆئەوەی هەمیشە لەخەم و بێتاقەتیا بژیت باشترین چارەسەر ئەوەیە کە سود لە هەڵەکانی رابردوت وەربگریت و دوبارەیان نەکەیتەوە

– ترس لە داهاتو وە هەمیشە بیرکردنەوە لەو ڕوووداوانەی ئەگەری ووودانیان هەیە لە داهاتو دا وادەکات لە ترس و خەمۆکیدا بژیت ، پێویستە بزانیت هەندێک شت هەیە لەژیانماندا توانای کۆنترۆلکردنیمان نیە و پێویستە لێیگەرێن بۆ رۆژگار و هەمیشە بە هیواوە بژین و گەشبین بین بۆ داهاتومان.