سەردێر

واز لە چلکەی گوێ پاککەرەوە بهێنە، ئێمە دوو ڕێگای زۆر باشترمان لایە

لەناو گوێچکەدا مۆمێکی لینج هەیە کە گوێچکە دروستی دەکات بۆ پاکردنەوەی ناوەوەی گوێچکە بەڵام هەندێک کات ئەو مۆمە تێکەڵ بە تەپوتۆزو مووی ناو گوێچکەو پیسی دەبێت کە پێویستە پاک بکرێتەوە کە گوێچکەت توشی خوران و هەوکردن دەکات.

 

بەڵام پاکردنەوەی گوێچکە بە گوێچکە پاکەرەوەی لۆکە کە زۆرکات بەکاری دەهێنیت بۆ زوتر پاکردنەوەی گوێچکە لەراستیدا ئەوە وادەکات گوێچکەت مۆمی زیاتر دەربکات و هەندێک جاریش زیان بە گوێچکەت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی برینارکردنی یاخود گیرانی بۆری گوێچکەت یان لەهەموی مەترسیدار تر کون کردنی پەردەی گوێچکەت بەهۆی تەوقەی رەش یاخود دەرزی و هتد..

 

باشترین چارەسەر بۆ پاکردنەوەی ناو گوێچکە تێکەڵەی ئاو سرکەی سێو، ئەم دوو پێکهاتەیە لەگەڵ یەک تێکەڵبکە و بیکرە ناو گوێچکەتەوە پاشان کەمێک چاوەرێبکە تا گوێچکەت پاک دەکاتەوە، پاشان گوێچکەت خوار بکەرەوە و لۆکەیەکی بکەرە سەر تا مۆمی پیسی ناو گوێچکەت خۆی یەتەدەرەوەو پاک دەبێتەوە.

 

یاخود دەتوانیت لەبری ئەو تێکەڵەیە زەیت بەکاربهێنیت هەرجۆرە زەیتێکیتر بیت بەهەمان شێوە چەند دڵۆپێک بکەرە ناو گوێجکەتو چاوەرێبکە تە ٢٠ خولەک هەڵیدەمژێت پاشان گوێچکەت خواربکەرەوەو لۆکەیەکی بخەرە سەر تا هەمو پیسیەکەی ناو گوێت بێتە دەرەوەو پاک ببێتەوە.