خانمە هونەرمەند یەریڤان پاش ئەوەی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دووگیانە، ئێستا بۆتە خاوەنی کچێک.
یەریڤان بۆ کچەکەی نووسیوە”بەخێر بێیت کچە شیرینەکەمان ،بەڵێن بێت لەگەڵ بابە و یالینی برا گەورەت دڵخۆش و بەختەوەرت بکەین ئەزیزەکەی ئێمە، خوا بییات بە هەموو ئەوانەی نیانە”
یەریڤان نورەدین لە ساڵی 1991 لە شاری هەڵەبجە لەدایک بوە، بەشی میوزیکی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان خوێندوە و هەمان بەشی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردوە، ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی گروپی میوزیکی “لور” بوە، وەکو ئەکتەر لە زنجیرە درامای “گەردەلول” رۆڵی بینیوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.