سەردێر

گەر سنگی مریشک ئەو خەتە سپییەی تێکەوت، پێویستە بەرلەوەی بیخۆیت جارێکی دیکەش بیربکەیتەوە

خواردنی گۆشتی مریشک ئێستا بەربڵاوترینە لە جیهاندا و هەرێمی کوردستانیش لەوە بەدەر نییە، بەڵام زۆرکاتیش چیرۆکی جۆراوجۆرمان لەسەر مەترسی ئەو مریشکانە بەرگوێ کەوتووە کە لە کێڵگەکانی مریشکدا بەخێو دەکرێن.

بەپێی نویترین زانیاری کە ڕێکخراوی Compassion in World Farming بڵاوی کردۆتەوە بەشێک لەو مریشکانەی لە کێڵگەکانی مریشک (دەواجنەکان) دا گەورە دەکرێن توشی نەخۆشی ناڕێکی ماسولکەکەن   muscle disorders دەبن ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە سروشتی گەورە نابن، چونکە لەماوەی ٤٧ ڕۆژدا کێشیان دەگەیەندرێتە ٣ کیلۆ لەکاتێکدا بەشێوەیەکی سروشتی پێویستیان بە ٧٩ ڕۆژ هەیە.

هەر بۆیە ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو مریشکانەی ئەو خەتە سپیەیان تێدایە توشی ئەو نەخۆشیە بوون کە بەهۆی ئەوەشەوە ڕێژەی چەوری لە گۆشتەکەیاندا زۆر ناسروشتییە و دەگاتە ٪٢٢٤، کە ئەوەش بۆ مرۆڤ و بەتایبەتیش بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ خراپە،