سەردێر

٥ هەڵەی گەورە لە پەیوەندیدا گەر شیرین و فەرهادیش بن لەیەکتان دەکات!

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک هەڵەی گەورە لە پەیوەندیدا گەر شیرین و فەرهادیش بن لەیەکتان دەکات:

 

-چاوەروانکردنی شتی زۆر یاخود زۆر کەم لە بەرامبەرەکەت

-زۆر هەڵەیە هەمیشە هاوسەرەکەت کەم بکەیتەوەو هیچ هیوایەکت پێی نەبێت و هەمیشە چاوەرێی شتی خراپی لێبکەیت چونکە ئەوە وادەکات بێهیواببێت و ئەوکارەبکات کە تۆ لێی دەترسیت. بەهەمان شێوە نابێت زۆر پێشبینی و هیوات بە هیچکەسیش هەبێت چونکە لەوانەیە ئەو کەسە نەتوانێت ئەوشتەی تۆ لێی چاوەرێدەکەیت بیکات بەوەش توشی شەرو بێهیوای دەبیت.

 

-لەیەک تێنەگەیشتن

-گرنگترین شت لە پەیوەندی سەرکەوتودا لەیەک تێگەیشتنە بۆیە پێویستە کات بۆ تێگەیشتن لەبەرامبەرەکەت تەرخان بکەیت و لەبیرتبێت هیچکات ناتوانیت کەسێک لەماوەی شەو رۆژێکدا بگۆریت چونکە تەمەنێکی ویستوە تا بوە بەوکەسەی کە ئێستا هەیە بۆیە هەوڵدان بۆ گۆرینی دەبێتە هۆی شەرو لێک جیابونەوە ، لە پەیوەندیدا گرنگ نیە تەنها کەسەکە بناسیت بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لێی تێبگەیت.

 

-نەبوونی کات بۆ یەک

-کات تەرخان نەکردن بۆیەکتر و گوێنەدان بە هەستی یەکتر و دورەپەرێزی ئەمانە هەموی هۆکارن بۆ بێزاربون لەیەکتر و دورکەوتنەوە چونکە مرۆڤەکان پێویستیان بەوەیە کە هەست بە گرنگی خۆیانبکەن لەژیانی بەرامبەردا ، بۆیە واباشترە کاتی زیاتر بۆیەکتر تەرخان بکەن و هەستەکانتان بۆیەکتر دەرببرن.

 

-دابڕانی گفتوگۆ

-قسەکردن و دروستکردنی موناقەشە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتا کارێکی زۆر گرنگە چونکە بێدەنگی پەیوەندی بەرەو کۆتای دەبات و لەناویدەبات ، بۆیە هەمێشە هەوڵی قسەکردن بدەن لەگەڵ یەکترو کێشەکانتان بە موناقەشە چارەسەر بکەن.

 

 

-چاوەڕوانی پەیوەندی پێرفێکت

-هەوڵدان بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی پێرفێکت و زۆر سەرکەوتوت هەبێت هەندێک جار شتەکان خراپتر دەکات و دەبێتە هۆی ناتەواوی و زوتر لێک دورکەوتنەوە واباشترە شتاکان خۆی چۆنە هەر بەو جۆرە قبوڵیان بکەیت.