ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە لە پەیوەندیەکەتاندا هەبێت، ئەوا پێویستە لە سەرەتاوە بە هەموو شتەکاندا بچیتەوە چونکە نیشانەیە بۆ بێکەڵکی پەیوەندیەکەتان:
-ڕقت لە خۆتە و هەستدەکەیت لە ژیانێکی بیزراودایت
-پەیوەندیەکەت بە جۆرێکە کە وەک ئەوە وایە بەسەر هێلکەدا بڕۆیت، چونکە دەترسیت بە سادەترین شت بشکێت
-مانەوەت لەگەڵ ئەو کەسادا بەهۆی ترسەوەیە، ئایا چیم لێدێت گەر جیاببمەوە؟ ژیانم چۆن دەبێت؟
-زوو زوو شەڕتان دەبێت و پەیوەندیەکەتان پڕە لە ئاژاوە
– لە دڵەوە هیواتدەخواست لەگەڵ کەسێکی دیکەدابویتایە
-زوو زوو دەتۆرێت و دوبارە دەگەڕێنەوە بۆلای یەکتر
-هاوسەرەکەت چاوی لەسەر کچ و ژنانی دیکەیە
-گومانت لە هەموو شتێکی هەیە و دڵت لێی پیسە
-توندوتیژی بەرامبەر یەکدی بەکاردەهێنن
-حەزت لە هەموو شتێکە تەنها ئەوە نەبێت کات لەگەڵ ئەودا بەسەر بەریت
-لەبەر قسەی خەڵک بەیەکەوە ماونەتەوە
-ڕێز لە نێوانتاندا نەماوە
-هەستدەکەیت بەستراویتەتەوە و ناتوانیت هەناسە بدەیت لە ژیانتدا
-لە پەیوەندیەکەت دڵخۆس نیت و هیوا بۆ ڕابردوو دەخوازیت
-هەمیشە بەو هیوایەوەیت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان هاوسەرەکەت بگۆڕێت و باش ببێت
-هەستەکەیت تەنها تۆت کە هەوڵی باشکردنی پەیوەندیەکەتان دەدەیت و هاوسەرەکەت بۆی گرنگ نییە
-هەموو هاوڕێکانت ئامۆژگاریت دەکەن کە جیابیتەوە چونکە پەیوەندیەکە بۆتۆ نابێت
-هەست بە تەنهایی و بێ چارەیی دەکەیت