سەردێر

٧ بنەمایی گرنگ پێویستە لەکاتی کڕینی جل و بەرگدا ڕەچاویی بکەیت

خانمان لەکاتی کڕینی جلوبەرگ و پێڵاودا کاتێک شتێکی جوان دەبینن زۆر شتیان لەبیر دەچێتەوە و یەکسەر دەیانەوێت بیکڕن، لە کاتێکدا کۆمەڵێک بنەمایی گرنگ هەیە کە پێویستە ڕەچاویی بکەیت بۆئەوەی بازاڕێکی دروست بکەیت:

– کاتێک پێڵاو دەکڕیت سایزی خۆت بچوکتر مەکڕە بەو فێلەی کە دواتر دەکشێت، بەڵکوو دڵنیابە لەوەی قاچت تێدا ئاسودەیە.

– لەکاتی کڕینی کابۆ بۆ ژنان پێویست ناکات تەواوی قاچت دابپۆشێت، ئەمە ڕەنگە بۆ پیاوان ئاسایی بێت بەڵام بۆ ژنان پێویستە کەمێک کورتربێت و دڵنیابە لە سایزی دروستی خۆت.

– کوالێتی: تەنها باوەڕ بە قسەی فرۆشیارەکە مەکە و تەماشای جۆری قەماش و شیوازی دورومانەکەی بکە، چونکە بەوەدا شتی باش و خراپت بۆ جیا دەبێتەوە.

– سایز: باوەڕ بە سایزی سەر جلوبەرگ مەکە و بەردەوام تاقی بکەرەوە، چونکە زۆرجار لە کۆمپانیایەک بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەگۆڕێت.

– کاتێک دەچیت بۆ جلکڕێن جلوبەرگی ئاسودە و ئاسن لەبەر بکە تا بتوانیت زوو دایانبکەنیت و جلی نوێ تاقی بکەیتەوە.

– کاتی گونجاو هەڵبژێرە و لە سەرەتایی وەزەکاندا جلوبەرگ مەکڕە، بەڵکوو ماوەیەک بوەستە تا داشکاندنە گەورەکان دەستپێدەکات.

– سیاسەتی چاوەڕوانی: کاتێک شتێکت زۆر بەدڵە یەکسەر مەیکڕە و تەنها دیاری بکە، پاش چەند ڕۆژێک کە بۆچونت نەگۆرا ئینجا بیکڕە.