سەردێر

هونەرمەند هەڵوێست بە بەرهەمێکی نوێوە دەردەکەوێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ «هەڵوێست محەمەد» بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمە نوێکەی هەڵوێست بەناوی «زەریا» یەو و تێکستەکەی «مەسعود فاتحییە» و «رۆزبێ موسلیح» کاری میوزیک و ئەرەجمێنتی بۆ کردووەو «هەردی سەلامی» دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکەیە.
بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکە بڵاوبکرێتەوە.