سەردێر

بە فەرمانی وەزارەتی ڕۆشنبیری پرۆگرامەکانی شۆ مەگەزین و نێت گرام و نایت شۆ دادەخرێن

لە فەرمانێکی نوێدا وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند پرۆگرامەکانی شۆ مەگەزین و نێت گرام و نایت شۆ دادەخرێن.
لە سێ نوسراوی جیاوازدا کە ئاڕاستەی هەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی کۆڕەک و نێت تیڤی و کوردماکس کراون، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پاش ناڕەزایەتی و سکاڵای هاوڵاتیان بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی بەرنامەکانی “شۆ مەگەزین” و “نێت گرام” و “نایت شۆ” کە رۆژانە لەو کەناڵانەوە بڵاودەکرێنەوە.
دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتانە “ناڕەزایی و سکاڵایەکی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کراوە، چونکە پێچەوانەى نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە کۆمەڵگا و شیرازەی خێزان دەگەیەنێت.”
بۆیە وەزارەت داوای کردووە ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕابگیرێن و “پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکان دەگیرێتە بەر.”

دەقەی بڕیارەکان: