سەردێر

دوانۆکسیدی گۆگرد چییە؟ چۆن خۆتی لێدەپارێزیت؟

دوانۆکسیدی گۆگرد گازێکی ژەهراویی بێ ڕەنگە و بۆنێکی بەهێزی هەیە، مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و ئاژەلان و ڕووەکەکان، سەرچاوەی گازەکە دەگەڕێتەوە بۆ سوتاندنی سوتەمەنی و ڕووداوە سروشتییەکان و گڕکانەکان، هەروەها لەناوچەی پیشەسازییەکان ڕێژەکەی بەرزترە بەهۆی سوتاندنی سوتەمەنی..

کاریگەرییەکانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ چییە؟

دەبێتە هۆکاری هەستەوەریی چاوەکان و پێست و لووت و قورگ و سییەکان،
بەرزیی چڕیی ئەم گازە دەبێتەهۆی هەوکردنی توندی ڕێرەوی هەناسەدان بۆ ئەو کەسانەی هەڵیدەمژن و بەرکەوتەیان دەبێت.
دەبێتە هۆی کۆکە، هەناسە تەنگی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە.
هەروەها کاریگەریی خراپ لەسەر چاو و پێست دادەنێت.
ئەو کەسانە کێن ئەم گازە مەترسیدارە بۆیان؟
ـ ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە
ـ تووشبووانی ڕەبۆ
ـ منداڵان و بەساڵاچووان
ـ ئەو کەسانەی لە دەرەوە کار دەکەن
ـ جگەرە کێشەکان

چۆن خۆمان بپارێزین؟

ـ نەچوونەدەرەوە لە ماڵ
ـ بەکارهێنانی دەمامک
ـ بەکارهێنانی چاویلکە
ـ داپۆشینی پێستمان لەکاتی هاتنە دەروە
ـ غەرغەرەکردن و پاککردنەوەی دەم و لوت زوو زوو
ـ دەستکێش لەدەستکردن
ـ داپۆشینی سەوزە و میوەی دەرەوە تاکو ئەم گازەیان بەرنەکەوێت
ـ نەکردنەدەرەوەی ئاژەڵە ماڵییەکان لەو کاتەی چڕیی گازەکە زۆربێت

ئامادەکردنی: ئازاد حسەین، شارەزای خۆپاراستن
سەرچاوە: مێدیار