سەردێر

دوو منداڵی بەهرەمەند بە شێوازێکی ناوازە موزیکە کلاسیکیەکان دەژەنن و ئاوازی نوێش دادەنێن

دوو منداڵی بەهرەمەند بەناوەکانی  یاد و شاد بەزنجی بە شێوازێکی ناوازە موزیکە کلاسیکیەکان دەژەنن و ئاوازی نوێش دادەنێن
باوکی ئەو منداڵانە ئاماژەی بەوەداوە کە ژەنینی پیانۆ بەهرەیەکی تایبەتە لە منداڵەکانیدا و دەتوانن بەبێ هەڵە موزیکی موزیکژەنە بەناوبانگەکانی جیهان دوبارە بکەنەوە
یاد بەرزنجی تەمەنی ٩ ساڵە و  باس لەوە دەکات کە چێژێکی زۆر لە ژنینینی موزیک وەردەگرێت بەتایبەت موزیکی کلاسیک، چونکە وەک دەڵێت” موزیکی کلاسیک تەواو سرووشتیە و وەک موزیکە مۆدێرنەکان نییە کە کۆمپیتەری زۆر تێدا بەکاردێت”
باوکی ئەو دوو منداڵە ئاماژە بەوەدەکات کە زۆرجار کاتێک لەدەرەوەن کوڕەکانی داوای لێدەکەن بەزووی بگەڕێنەوە ماڵەوە، چونکە ئاوازی تازەیان هەیە و دەیانەوێت بەزووی بینوسنەوە.