سەردێر

ئەگەر منداڵەکەت نەیویست خۆی بشوات چۆن قەناعەتی پێدەکەیت؟

ئەگەر منداڵەكەت تاقەتی خۆشتنی نییە (هەر چەندە پێویستیشی پێیەتى) ئەزموونی ئەم دایكانە دەبنە یارمەتیدەرت بۆ ئەوەی منداڵەكەت ببەییتە گەرماو:

1ـ ئەزموونی دایكێك : بووكەڵەیەكم بۆ منداڵەكەم دروست كرد لە دوو لفكەى نەرمى ڕەنگاوڕەنگ، لە پێشدا وێنەى سەر و مل و دوو دەستى بووكەڵەكەم كێشا لەسەر یەكێك لە لفكەكان، پاشان بڕیم و ئەوەى تریشم بە هەمان شێوە بڕى، بۆ ئەوەى بچنەوە سەر یەك، پاشان هەردوو پارچەكەم پێكەوە دوورى، بێجگە لە بەشى ژێرەوەیان و هەڵمگێڕایەوە. وردەكاریى زیاترم بۆ زیاد كرد بە بەكارهێنانى ماجیكی هەمیشەیی و لێ گەڕام منداڵەكەم ناوێكى لێ بنێت. زۆرى پێ خۆش بوو بە بووكەڵەى بانیۆكە بیشۆم و چێژێكى زۆرى لێ وەردەگرت كاتێك یاریى پێ دەكرد لەدواى شتنی.

 

2ـ ئەزمونی دایكێك: منداڵەكەم زۆرى حەز لە یاریى “ئارایشتگای قژ” بوو، بۆ ماوەیەك شامپۆكەم بە قژیەوە دەهێشتەوە، بۆ ئەوەى بە چەند جۆرى جیاواز شێوەى قژی دەستكارى بكات. پاشان وێنەم دەگرت و پیشانم دەدا شێوەى قژی چۆن دەرچووە. لە كۆتاییدا دەستی كرد بە زیادكردنى گوڵى پلاستیكی، شانە و تەوقەى جوان و جوانكاریى تریش.

 

سەرچاوە كتێبی: ڕەچەتەی پەروەردەكردنی منداڵ
بەرهەمی ناوەندی ڕاگەیاندی ئارا