سەردێر

٦ ڕێگایی سروشتی بۆ ڕێگری لە کشان و قڵشانی پێستت

کشانی پێست و شڵبونی پێست بەهۆی گۆرانکاری لەناکاوی کێشی لەشەوە رودەدات کەلە پیاوان و ئافرەتانیشدا دروست دەبێت کە بەشێوەی چەند خەتێکی سور لەسەراتادا و پاشان وردە وردە رەنگەکەی دەگۆرێت بۆ مۆر و دوای وەک خەتی سپی بە پێستەوە دەمێنێتەوە، کە شێوەیەکی ناشرینی هەیەو بێزارکەرە.

ئەم قڵشانە  هەر ئەوەنە لەسەر پێست دەرکەوت ئیتر ناتوانی شوێنەواری لاببەیت بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە بەر لەدروست بونی رێگەی لێبگریت کە ئەویش لەرێگەی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە:

-ئاگاداری کێشی لەشتببەو پێویستە لە بارێکی هاوسەنگدا بیهێڵیتەوە و لەناکاو بەرزبونەوەی یاخود دابەزاندنی زۆری لەناکاوی کێشی لەش دەبێتە هۆی دروستبونی کشانی پێست.

-لەکاتی دوگیانبوون  بەبێ ویستی خۆت کێشت زیاددەکات و توشی کشانی پێست دەبیت بۆیە زۆر گرنگە ئاگاداری هایدراتی پێستت بیت و بە شێداری بیهێڵیتەوە.

-هەوڵبدە هەمیشە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێستت بەکارب‌ێنە بۆ پاراستنی لە وشکبونەوە و کشانی.

-بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر بەبەردەوامی، دەبێتە هۆی زیاتر پاراستنی پێستت.

-ئاگاداری جۆری خواردنەکانتبە و خواردنی تەندروست بخۆ بەهەمێشەی بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتو پێستت.

-ئەگەر توشی کشانی پێست بویت ئەوە هەوڵبدە لەکاتی رەنگی سوردا چارەسەری بکەیت پێش ئەوەی سپی ببێت ئەویش بە بەکارهێنانی کرێمی ڤیتامین A بەبەردەوامی