سەردێر

ورگت هەیە؟ زەنجەفیلی لێبدە و بێخەمبە

ئاشکرایە قەڵەوی و کێشی زیادە کێشەی زۆرینەی پیاو ئافرەتە لە ئێستادا لەبەرچی؟ زۆر بەسادەی چونکە هەمومان عاشقی خواردنی خۆشین و زۆر دەخۆین بۆیە کێشمان بە ئاسانی زیاد دەبێت بەڵام دابەزاندنی ئاسان نیە:

هەرچەند وەرزش و رێجیمیش بکەین بەڵام گرنگ نیە چونکە ئێمە لێرە فێڵێکی ئاسانت پێدەڵێین بۆ سوتاندنی چەوری ورگو کەمەرت لەماوەیەکی کەمدا و بەشێوەیەکی ئاسان ئەویش تەنها بەبەکارهێنانی زەنجەفیل بەم رێگەیەی خوارەوە:

– یەک کەوچکی گەورە زەنجەفیلی هاراو (پۆدرە)
– ٤ بۆ٥ کەوچک کرێمی لەش یاخود لۆشن
– زەرفی لایلۆن
– خاولی
– برین پێچی لاستیکی

چۆنێتی بەکارهێنان:

خاولیەکە بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و لەورگ و کەمەرتی بپێچە بۆ ماوەی ٥ خولەک پێوەی بمێنێت تا کونیلەکان بکرێتەوەو دەمارەکانت شلببێتەوە ئنجا لێی بکەرەوە، پاشان زەنجەفیل و لۆشنی جسمەکەت تێکەڵبکە و بیدە لەو ناوچەیە بەباشی پاشان بە زەرفە لایلۆنەکە بیپێچە ئینجا بەلاستیکەکەش بیپێچەرەوە بۆ ماوەی لانیکەم ٦ بۆ ٨ کاتژمێر پێوەی بهێڵەرەوە

هەموو ڕۆژێک باشترین کاتیش بۆ بەکارهێنان شەوکاتی خەوتنە کەخەوتی بیبەستەو بەیانی کەهەستایت لێیبکەرەوە لەوانەیە لەسەرەتای بەکارهێنان کەمێک هەست بە کزانەوەی پێستت بکەیت بەڵام گرنگنیە چونکە ئەوە مانای وایە کە کاریگەری لەسەر پێستت هەیەو چەوری دەتوێنێتەوە و لەدوای ماوەیەکی کەم سەرسام دەبیت بە ئەنجامەکەی.