ئاشکرایە چرچی دەموچاو تەنها لە پیریو لە چونە ناو تەمەنەوە دروست نابێت بەڵکو زۆر جار لەتەمەنێکی کەمیشدا دەموچاومان زوو چرچدەبێت یاخود خەتی تێدادروستدەبێت بەتایبەت لەکاتی تورەبون و ناوچەوان گرژبوندا دەر دەکەوێت یاخود لەکاتی پێکەنیندا خەت لەسەر ڕوومەت و دەوری چاو دروست دەبێت و لەگەڵ تێپەربونی کاتدا چرچەکان زیاتر دەبن و زیاتر دەردەکەون.
بۆ رێگرتن لەدروستبونی چرچی دەموچاو رۆژانە ١٥ خولەک بۆ وەرزشی دەموچاو تەرخان بکە، چونکە سووڕی خوێنی دەموچاو چالاک دەکات و خانەکان زیندو دەکاتەوەو رێگە لە چرچبون دەگرێت و ڕووخسارت چەند ساڵ لەتەمەنی خۆت گەنجتر دەکاتەوە.
چۆنێتی وەرزش کردن بۆ دەموچاو بەم شێوەیەی خوارەوە:
-سەرەتا پێبکەنە بەدەم داخراوی و بۆ ماوەی ٢ خولەک بەو شێوەیە بمێنەرەوە
-دەمت بە شێوەی مراوی لێبکە وەک ئەوەی ماچبکەیت با لێوت لە لوتت نزیکبێتەوە بۆ ماوەی ٢ خولەک بەو شێوەیە بمێنەرەوە
-دەمت بە گەورەی بکەرەوە و برۆت بەرز بکەرەوە بۆ سەرەوە بۆ ماوەی ٢ خولەک
هەریەک لەو جوڵانە ٢٠ جار دوبارە بکەرەوە رۆژانە، بەو جوڵانە چرچەکانی دەوری دەمت نامێنێت.