سەردێر

میران عەلی بەرهەمی “ناز” بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (ناز) بڵاودەکاتەوە.
میران عەلی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو بەرهەمە یەكێكە لە تراكەكانی ناو ئەلومی 100 پرسیار و تێكست و گۆرانییەكەی لەلایەن كەڤێ ئیسماعیل نوسراوە، سیامەك فەقێزادە كاری ئەڕێنجمێنت و میكس و ماستەرینگی بۆ كردوە، شوان ئازاد كاری دەرهێنانی بۆ كردوە.
میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی “خۆشترین دەنگ”، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی “سلێمانی، خۆشمدەوێی” ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.