سەردێر

هێڵی لەڤ بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی دەشنێ دەداتەوە: ئەوەی من کردوومە کەس نەیکردووە

پاش ئەوەی دەشنێ موڕاد هێرشی توندی کردە سەر هێلی لەڤ و ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو ئەو خزمەتەی ئەو کردبووی بە حازری درایە دەستی، هێڵی لەڤ وەڵامی دەداتەوە.
هێڵی ئاماژەی بەوەداوە کە ٧ ساڵ بەر لەوەی بێتە کوردستان لەگەڵ ستافێکی بەناوبانگی ئەمریکی کاری کردووە و ئەوکاتەی هاتۆتە کوردستان کەس پێشتر بەو ستایلەی ئەو گۆرانی نەوتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەردەوام ناکۆکی لەنێوان هێڵی لەڤ و دەشنێ موڕاد و ئەڤین ئاسۆدا هەبووە.