سەردێر

٥ ئامۆژگاری گرنگ بۆ ئەو دایکانەی منداڵەکەیان بەهیچ دانانیشن و عەجولن

لەوانەیە منداڵەکەت زۆر عەجوول بێت و زۆر جار بە گوێت نەکات، ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێسایی جێگرەوەی پێشووی تۆیە دەکرێت بە بەکارهێنانیان بتوانیت منداڵەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت.

 

کاتێک لە دەرەوەن و دەستت بەردەدات، دەکرێت شێوازێکی نەرمتر و پێش ئەوەی بگەنە ڕێڕەوی پەڕینەوە کۆنتڕۆڵی منداڵەکەتان بکەن.

منداڵان حەزیان بەوە نییە سزا بدرێن لەسەر خووە خراپەکانیان، بەڵکو دەتوانیت لەنێوان دوو شتدا هەڵبژاردنی بدەیتە دەست.

حەز ناکەن بە هەموو خواردنێک، هەوڵ بدە شیرینی و ئەو شتانەی حەزی لێیەتی هەڵبگریت بۆ پاش نانخواردنەکەی.

منداڵان حەزیان بەو خواردنانە نییە کە باشە بۆ تەندرووستیان، بۆیە ئەمەش دەبێـتە کێشەیەکی دیکە، هەوڵ بدە بە خۆشی و بە گاڵتەوە قسەی لەگەڵ بکەیت تاوەکوو وای لێ بکەیت نانەکەی بخوات.

هەمیشە  لە خۆگۆڕیندا کێشەت بۆ درووستدەکات و درەنگتدەخات؟ بۆ ئەمەش هەوڵ بدە بە سەرقاڵ کردنی بە یارییەکەوە وای لێ بکەیت جلەکانی بکاتە بەر و کەیف خۆشببێت.