سەردێر

٥ پرسیاری باو کە هەموومان لەسەر فڕۆکە هەمان بووە و وەڵامەکەشی نازانین

کۆمەڵێک پرسیاری باو هەیە لەسەر فڕۆکە و چۆنێتی لێخوڕین و هێڵەکانی فڕۆکە کە لەمێشکی هەمووماندا هەیە، لێرەدا هەوڵدەدەین وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەینەوە:

 

– درگای ژوری کۆنتڕۆڵ چۆن دەکرێتەوە؟

ئەم درگایە کلیلەکەی لە دیوی ناوەوەیە، واتە دوو کاپتنەکە دەتوانن بیکەنەوە، بەڵام کۆدێکی هەیە لە کاتی پێویست کارمەندان دەتوانن لە دیوی دەریشەوە بەو کۆدە بیکەنەوە، هەرچەندە کاپتن دەتوانێت کە مەبەستی نەبێت ئەو کۆدەش لەکار بخات.

 

– چی ڕوودەدات گەر هەموو بزوێنەرەکان لەکار بکەون

لە کاتی فڕیندا سەرجەم بزوێنەرەکان لە سەر پەستانی سفرن، بۆیە زۆر دەگمەنە هەمویان بەیەکەوە لەکار بکەون، بەڵام گەر هەموشیان لەکار بکەون هەر دەتواندرێت فڕۆکەکە بنیشێندرێتەوە.

 

– کاپتنەکان چی دەخۆن لەکاتی فڕیندا

لەهەندێک کۆمپانیا خواردنەکەیان تایبەتە و تاڕادەیەک سوکە بۆ ئەوەی خەویان لێنەخات، بەڵام لە هەندێک کۆمپانیا گوێ بەوە نادەنە و هەر وەک سەرنشینەکان شت دەخۆن.

 

– کامیان مەترسیدارترن بۆ فڕۆکە، پێداکێشانی باڵندە؟ باوبۆرانی تەرزە؟ هەورەبروسکە؟

هەورەبروسکە مەترسیدار نییە بۆ فڕۆکە و هەندێک جار لێی دەدات و سەرنشینەکان هەر پێی نازانن.

کەوتنە نێو باوبۆرانی تەرزەش مەترسیدارە و هەندێکجار زیان بە فڕۆکەکە دەگەیەنێت بەڵام کوشندە نییە و تەنها جوڵەی زۆر لە فڕۆکەکە دروستدەکات.

مەترسیدارترینیان پێداکێشانی باڵندەیە، کە زۆرکات زیان بە فڕۆکەکە دەگەیەنێت، ئەو کاتەش زۆر مەترسیدارە کە بکەوێتە نێو بزوێنەرەکانەوە کە ڕووداو هەبووە لەکاری خستووە.

 

بۆچی پەڕەشووت نادەن بە سەرنشینەکان؟-

ئەمە لە کاتی ڕوداو چارەسەر نییە و لە مردن ناتپارێزێت، بۆ ئەوەی بتوانی بەسەلامەتی بازبدەیت پێویستە فڕۆکەکە خاو بڕوات و لە ١٦٠٠٠ پێ بەرزتر نەبێت، جگە لەوەی بەکارهێنانی پەڕەشووتیش شارەزایی دەوێت.