سەردێر

شەوانە زوو زوو خەبەرت دەبێتەوە؟ ئەم دوو ڕێگایە چارەسەری تەواوەتییە

یەکێکە لە کێشە باوەکانی خەڵکی خەوزڕان و خەبەربوونەوەیانە لە نیوە شەودا کە ئەمەش لە وانەیە حاڵەت بێت یاخوود بەردەوام بێت و بووبێتە دیاردە.

لە کاتی داخستنی ژووری نوستنەکەتدا هەوایەکی پیس بەرەو سییەکانت دێت و وات لێدەکات ناوە ناوە خەبەرت ببێتەوە، هەر لەبەر ئەوە پێشنیاری ئەوە دەکەین دەرگای ژووری نوستنەکەت کراوەبێـت. گەر دەرگاکەش نەبوو ئەوا پەنجەرەی ژورەکەت بکەوە.

ڕێگە چارەیەکی دیکە بۆ ئەم حاڵەتە ئەوەیە، هەوڵ بدە پێش نوستن، بچیتە حەمامە و ئاوێک بکەیت بە خۆتدا تاوەکوو ئاستی پلەی گەرمی لەشت ڕێک ببێتەوە و لە کاتی نوستندا بەرز و نزم نەکات.