لە شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ فڵچەیەکی گەورە قوتدەدات و دواتر بە نەشتەرگەری دەردەهێندرێتەوە.
بەوتەی پزیشکەکان فوڵچەکە درێژییەکەی 19 سانتیمەتر بوو، لە لایەن د. ئاڵتوون مەحموود ساڵح پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر بە هاریکاری تیمێکی پزیشکی لە شاری هەولێر، توانیویانە لەڕێگەی نازوورەوە فڵچەیەکی گەورەی ددان لە گەدەی منداڵێک دەربهێنن”
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە لە ئێستادا دۆخی تەندرووستی منداڵەکە جێگیرە.