سەردێر

تا ئێستا گوێز و هەنگوینت تێکەڵ کردووە؟ دەرمانی یەک دنیا دەردە

پشت به‌ستن به‌ خۆراك وه‌ك ده‌رمانێكی سروشتی رێگایه‌كی زۆر ته‌ندروست و كاریگه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌ باشی و ته‌ندروستیه‌وه‌ بژیت، ئه‌م گیراوه‌یه‌ی خواریشه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ده‌رمانه‌ سروشتیه‌كان:

بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه‌ش نیو كیلۆ گوێز له‌گه‌ڵ نیو كیلۆ هه‌نگوین تێكه‌ڵبكه‌و كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێكه‌ڵ بكه‌، كه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌شدا چه‌ندین پرۆتین و ڤیتامین و كاربۆهیدراتی پێویستی بۆ جه‌سته‌ تێدایه‌.

ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می خوێن (ئه‌نیما) و په‌ستای به‌رزی خوێن و سه‌رئێشه‌و قورحه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سوده‌.