سەردێر

چەند ئاماژەیەکی زانستی هەر لەمسەرەوە پێت دەڵێت پەیوەندیەکەتان چەندێک درێژەی دەبێت

زۆرێکمان کاتێک پەیوەندی خۆشەیوستی لەگەڵ یەک دروستدەکەین، بەو ئامانجەیە کە بۆ هەتا هەتایە بەیەکەوەبین، بەڵام وەک لەو کوردەواریدا دەڵێت مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە لە لاینە دکتۆری سایکۆلۆژی Gleb Tsipursky داندراوە و  دەری دەخات پەیوەندیەکە چەندێک درێژە دەکێشیت:

– مامەڵە لە کاتی لێقەوماندا: هەموومان تۆشی دۆخی ناخۆش دەبینەوە، بەڵام هەڵنەچونمان لەیەکدی و مانەوەمان بە هێمنی لەو کاتانەدا نیشانەیە بۆ ئەوەی دەتوانین لەگەڵ یەک بۆ ماوەی زۆر بمێنینەوە.

– شێوازی بیرکردنەوە: جۆری بیرکردنەوە لە بەرامبەرەکەت و حساب بۆکردن هەر لەسەرەتاوە رەنگدەداتەوە و دەردەکەوێت.

– بەیەکەوەبوون: گەر لەسەرەتا بەردەوام بەیەکەوە بن و لێک نەبنەوە، دواتر شتەکان دەبن بەڕۆتین و تاقەتان دەچێت، هەر بۆیە گرنگە هەمیشە بۆشاییەک بهێڵنەوە کە تێیدا ئارەزوە تایبەتیەکانی خۆتان جێبەجێ بکەن.

– هاوڕێ: ئەو پەیوەندیانەی لە هاوڕێکانت دادەبڕێت ماوەیەک بڕدەکات و دواتر لە پردا دەتەقێتەوە، بۆیە گرنگە کە هەردوو لا نەبنە ڕێگر لەبەردەم ئەوەدا.

– سەرکەوتنەکان: بەغیلی نەبردن بەیەک لەسەر سەرکەوتنەکان و دەستخۆشی لەیەک کردن و پشتگیری بنەمایەکەی گرنگە بۆ بەردەوامی پەیوەندی.