سەردێر

٥ نیشانە کە دەیسەلمێنیت جگەرت هیچ کەڵکی نەماوە

جگەر یەکێکە لەو ئەندامانەی کە وا بۆ درێژە دان بە ژیان پێویستە و ئەگەر لە کار کەوێت ژیانی مرۆڤ تووشی مەترسیێکی زۆر دەبێت. جگەر ئەو جێگەیە کە ئەو ژەهرانە کە لە هەر ڕیگەیێکەوە دێنە ناو لەشی مرۆڤ تێیدا لە خوێن خاوێن دەبنەوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەن کە دەری دەخات جگەرت زۆر سست و لاواز بووە:

 

– مزاجی بوون:  میزاجی تۆ پەیوەستە بە مێشکتەوە، کاتێک مێشکت ئەو خوێنەی بۆی دەچێت پاک نەبێت ئەویش شەپۆلی باش نادات و مزاجت تێکدەچێت.

 

– بێهۆشبوون: بەهۆی ئەوەی جەستە بە باشی لە ژەهرەکان پاک نابێتەوە، هەر بۆیە زۆرجار ماددەی ژەهراوی دەچێت بۆ مێشک و دەبێتە هۆی بێهۆشبوون.

– سستمی بەرگری لاواز: بەهۆی ناکارایی جگەرەوە جەستەش ستتمێکی بەرگری لاوازی دەبێت بەرامبەر بە میکرۆبەکان.

– نا هاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکان: ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەو کێشانەی کە کاتێک جگەر بە باشی کارناکات و هۆکارە بۆ زۆر کێشەی دیکەش.

 

– دابەزینی شەکر لە جەستە: جگەر ڕێژەی ئاسای شەکرد لە جەستە دەپارێزێت، بەڵام گەر بە باشی کارنەکات ڕێژەکە ناهاوسەنگ دەبێت.