سەردێر

١٠ کاری بەربڵاوی ڕۆژانە کە لەناوبەری گورچیلەتە

گورچیلە یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ، ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەن و ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.

ئەمەی خوارەوە 10 کاری ڕۆژانەیە کە گورچیلەت لە ناودەبات :

١- دواخستنی میزکردن: مانەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر لە میزەڵداندا دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکتریا بە نێو میزەڵدان و گورچیلەشدا بڵاوبکەیتەوە.

٢- نەخواردنەوەی ئاو: خواردنەوەی ڕێژەیەکی پێویست  لە ئاو بۆ گورچیلە زۆر گرنگە، چونکە گەر جەستەت ئاوی پێویستی نەبێت ئەوا خوێنەکەت زیاتر چردەبێتەوە و زیانی بۆ گورچیلەت دەبێت

٣- خوێ: خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سوێری دەبێتە هۆی دروستکردنی پەستانێکی زۆر بۆ سەر گورچیلەت بۆ پاڵاوتنی، هەر بۆیە نابێت سوێری زۆر بخۆیت.

٤- حەبی ئازار: هەندێک کەس هەر ئازارێکی دەبێت ڕاستەوخۆ پەنا بۆ حەبی ئازار دەبات لەکاتێکدا کە ئەمە زیانی بۆ گورچیلەت هەیە.

٥- پڕۆتینی زۆر: بە هەمان شێوە خواردنی پڕۆتینێکی زۆر لە یەک ڕۆژدا، بۆنمونە خواردنی زۆری گۆشتی سور زیانی بۆ گورچیلەت هەیە.

٦- خواردنەوەی کحول: خواردنەوەی ڕۆژانەی کحول و خواردنەوە کحولیەکان زیانی زۆری بۆ گورچیلەت هەیە.

٧- جگەرە: بەدڵنیایەوە جگەرە کێشان یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی زیانی بۆ گورچیلەت هەیە.

٨- کافایین: بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە کافایین (کە لە چاو و قاوەدا) هەیە، زیانی بۆ گورچیلەت هەیە.

٩- پشتگوێخستنی چارەسەری پەتا: کاتێک نەخۆشیت گورچیلەت زۆر کاردەکات و پشوو نادات بۆیە پێویستە زوو چارەسەری پەتا و هەڵامەت و کۆکە بکەیت.

١٠- کەم خەوی: ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە بەربڵاوترین ئەو کارانەی کە زیان بە گورچیلەت دەگەیەنێت.