زه‌ردبونی نینۆكه‌كان كێشه‌یه‌كه كه زۆرێك له خانمان بێزار ده‌كات، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه رێگه‌یه‌كی سروشتی و ئاسان هه‌یه كه ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت:
سه‌ره‌تا كه‌مێك نینۆكه‌كانت به زه‌یتی زه‌یتون تهڕبكهو شێداریان پێبده، پاشان به كلێنسێك نینۆكه‌كانت دابپشه تا زه‌یته‌كه به‌ته‌واوه‌تی بچێته ناو نینۆكهكانتهوه.
ثاش ئه‌وه 2 كه‌وچكی گه‌وره شه‌ربه‌تی لیمۆ و كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون و كه‌وچكێك خوێ تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خولهك نینۆكه‌كانتی تێدا بهێڵه‌ره‌وه.
دواتر ده‌ستت بشۆره‌وه‌و نیوه لیمۆیه‌ك به جوانی له نۆنۆكهكانت بخشێنه، دواتر ده‌ستت بشۆره‌وه‌و كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی لێبده.