سەردێر

چۆن لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێجیمی کیتۆ دەکەیت؟

 سەرەتا ئەم بەرنامەی کیتۆیە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێش مانگی ڕەمەزان دەستیان بە کێتۆ کردووە و لە پڕۆسەی کیتۆسس دان
ڕێجیمەکە بەمشێوەیە گونجاوە بۆ ڕەمەزان:
– یه‌که‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
ـــ ۱ بۆ دوو ده‌نک شلیک
ـــ ۱قاپ زەڵاتە + یەک قاپ گۆشتی سوورکراوە لە ناو ڕۆنی ئاژەڵ یا زەیتی زەیتوون + چا یا قاوەی بێ شەکر
ــــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه‌یه‌ک: هه‌ر جاره‌ی میوه‌که‌ به‌قه‌ت قه‌بارەی دەستی مرۆڤه‌که‌: یەک ئەڤۆکادۆ، یا بلووبێرێ، یا سەوزەی وەک خەیار یا کاهوو یا ترۆزی ، یا یەک پەرداخ چوالەی سەوز
ــــ پارشێو:
ــــ هێلکەی ئۆملێت و سەوزە و یەک کووپ‌ چا یا قاوەی بێ شەکر ( یا دوو کەوچکی چا شەکری ستیڤیا )
– دووه‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
۱ قاپ زەڵاتە + چارەکێ یا نیو مريشكى بر‌ژاو + ( ۱ ‌كوپ چا یا قاوەی بێ شەکر)
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ سەوزە یا میوە ڕێگەپێدراوەکان وەک یەک ئەڤۆکادۆ ، چوار دەنک بلوبێرێ یا شلێک
ــــ پارشێو:
۱ نانی ئاردی بادام + ۱ قاپ قەیماغ + ( ۱ ‌كوپ چا بێ شەکر)
– سێیه‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
ـــ ۱ بۆ دوو ده‌نک شلیک یا ئەڤۆکادۆ
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + ۱ ماسی سەلموونی بر‌ژاو + یەک کووپ چا
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه‌یه‌ک: سێ شلێک یا یەک پیاڵە بلوبێری یا سەوزە وەک خەیار کاهوو یا ترۆزی یا دوو کووپ چوالەی سەوز
ـــ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س
ــــ پارشێو:
یەک قاپ ئومێلێت + سپێناخ ( ۱ ‌كوپ چا )
– چواره‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
ـــ ۱ شلێک یا نیو ئەڤۆکادۆ
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + ۱ یاپراخی کیتۆ + ( ۱ ‌كوپ چا)
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه‌ یا سەوزە
ـــ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ سەموونی ئاردی بادام + ۱ قاپ ماستی مەڕی کوردی بە سەرتوێژەوە یا ماستی یۆنانی + ( ۱ ‌كوپ چا )
– پێنجه‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
ـــ یه‌ک شلێک یا نیو ئەڤۆکادۆ
ــــ ۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ گۆشتی سورکراوە یان ڕان و باڵی مریشکی برژاو+ ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ ۱ قاپ ڕێواس
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه‌ و سەوزە بەو شێوەیەی ڕوونمان کردەوە، نەک هەموو میوەیەک
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ سەموونی ئاردی بادام + قاپ شۆربای بڕۆکلی + ( ۱ ‌كوپ چا )
شه‌شه‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
– یەک شلێک یا دوو بلۆبێری
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ کنگرماسی + ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ یه‌ک قاپ چواله‌ی سه‌وز
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه‌ و سەوزە:، یەک پیاڵە چەرەس
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ سەموونی کیتۆ + ۱ قاپ قەیماغ یا کەرەی ئاژەڵ + ( ۱ ‌كوپ چا )
– حه‌وته‌م ڕۆژ:
ـــ به‌ربانگ:
ـــ یه‌ک شلێک یا دوو بلۆبێری
ـــ ۱ قاپ زەڵاتە + هەمبەرگر یا ستیک + ( ۱ ‌كوپ چا )
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و:
ـــ میوه و سەوزە
ــــ پارشێو:
ــــ ۱ قاپ ئۆملێت + دوو خەیار + ( ۱ ‌كوپ چا )
پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ش جێبه‌جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێجێمه‌دا:
۱ ـــ ئه‌گه‌ر برسیت بوو له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو بۆت هه‌یه‌ ته‌نها سه‌وزه‌ بخوێت
۲ ـــ رِۆژانه‌ 16 په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه‌ یه‌ک یان دوو په‌رداخ ئاو نیو سه‌عات پێش ژه‌می خۆراک
۳ ـــ ڕۆژانه‌ بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو
٤ ـــ نابێت ئه‌و خوارنانە به‌ هيچ جۆريك بخۆيت کە لە کیتۆدایت قەدغەکراوە، لە چەرەس و میوە و سەوزە تەنها جۆرە ڕێگاپێدراوەکان بخۆ
٥ ـــ به‌ هێواشى نان بخۆ
٦ ـــ دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان
۷ ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام: ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر: ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بۆت نه‌کرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌ونده‌ بکه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه‌ زیاتری بکه‌
٨ ــ خواردنه‌وه‌ی یه‌ک بۆ دوو پیاڵه‌ی زیاتر له‌ چای سەوز و قاوه‌ی سەوز ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ مه‌رجێک بێ شه‌کر بێت یا شەکری ستیڤیا بەکار بێنە
۱۰ ـــ پێویسته‌ زه‌ڵاته‌ ( ۱۰ ــ ۱٥ خولەک) پێش ژه‌مه‌کان بخورێت.

ئامادەکردنی: دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک
سەرچاوە: مێدیار