خانمە هونەرمەند دەشنێ موڕاد ئاماژە بەوە دەکات بە وێنەیەکی هەڕەشەیان لێکردووە و و بۆ ڕۆژی دوایی وێنەکەی لە پەیجەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
دەشنێ موڕاد وتویەتی؛ کەسێک پێی وتم ئەگەر ئەو ئەلبومەتم نەدەیتێ کە بەرهەمتهێناوە، ئەوا وێنەیەکی نەشیاوی تۆم لایە و بڵاوی دەکەمەوە، منیش پێم وتووە چیت لایە بڵاوی بکەرەوە”.
دەشنێ وتوشیەتی”بۆ ڕۆژی دواتر سمتی خۆم لە پەیجەکاندا بینیەوە و دایکم کە وێنەکەی بینی لە حەوشەکەدا بورایەوە”
دەشنێ ئاماژەی بەوە کردووە، وێنەکە بەمۆبایل لەکاتێکدا گیراوە کە ئاگای لەخۆی نەبووە و عەزیەکی ڕەشی لەبەردایە و بەهۆی ڕەشەباوە و لەکاتی سوڕانەوەدا بەرز بۆتەوە و بەشی پشتەوەی جەستەی دەرکەتووە.