پڕبونی برۆكان خواستی به‌شێكی زۆره له خانمان و زۆرجاریش پاره‌ی زۆر به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌دا خه‌رجده‌كه‌ن، به‌ڵام رێگایه‌كی سورشتی و ئاسان هه‌یه بۆ ئه‌و كاره.
پیازێك بكه به دوو به‌شه‌وه‌و دواتر به چه‌قۆ كه‌مێك بیقڵشێنه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی زیاتر بێته ده‌ره‌وه، پاشان پیازه‌كه بهێنه به برۆكانتدا، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و دواتریش پڕبونی برۆكانت، پێویستیشه رۆژانه 5 خولهك ئه‌م كاره دوباره بكه‌یته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بیت كه ئاوی پیازه‌كه نه‌چێته چاوته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كبریت یاخود ئه‌وه‌ی به Sulfur ناسراوه له پیازدا هه‌یه، واده‌كات هاوكاری گه‌شه‌ی مووه‌كان بدات.
View this post on Instagram