سەردێر

١٠ ڕێگا بۆ ئەوەی بە خوشکەکەت بڵێیت لە یەکەم سوڕی مانگانەدا چی بکات

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كچان له‌ پاش ته‌مه‌نی 12 بۆ 14 ساڵی توشی سوڕی مانگانه‌ ده‌بن و ئه‌وه‌ش قۆناغێكی گرنگه‌ له‌ ژیانیاندا، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ر له‌وه‌ی توشی ئه‌وه‌ ببن و نه‌زانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌ لایه‌ن دایك یاخود خوشكی گه‌وره‌وه‌ زانیاریان پێبدرێت به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌:

1- پێویسته‌ بۆخۆت تێگه‌یشتنێكی بایه‌لۆجی و جه‌سته‌ی باشت له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ هه‌بێت.

2- به‌پێی قۆناغ  و به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌مین سوڕی مانگانه‌ له‌گه‌ڵ خوشكه‌بچوكه‌كه‌تدا بدوێ، بۆنمونه‌ سه‌ره‌تا باسی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ دیارانه‌ی بۆ بكه‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ی كچاندا ڕوده‌دات.

3- كاتێك هه‌ستده‌كه‌یت دیارده‌كانی باڵغبون له‌ خوشكه‌كه‌تدا به‌دیار ده‌كه‌وێت، ورده‌ ورده‌ به‌ كراوه‌تر باسی بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌.

4- هه‌موو زانیاریه‌كانی به‌یه‌كجار پێ مه‌ڵێ و هه‌وڵبده‌ قۆناغ به‌ قۆناغ بۆی باسبكه‌یت.

5- وێنای لایه‌نه‌ باشه‌كانی سوڕی مانگانه‌ی بۆ بكه‌ و باس له‌وه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌و له‌ پیاوان جیاده‌كاته‌وه‌.

6- بۆ باسكردنی بابه‌ته‌كه‌ پشت به‌ كتێب و بابه‌ته‌كانی ئه‌نته‌رنێت مه‌به‌سته‌ تا زانیاریه‌كانی پێبگه‌یه‌نیت، به‌ڵكوو بۆخۆت ڕوبه‌ڕوو قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌.

7- له‌ كاتی باسكردنیدا شه‌رم مه‌كه‌ تا خوشكه‌ بچوكه‌كه‌شت قه‌له‌ق نه‌كه‌یت.

8- ئه‌و گۆڕانكاریه‌ ده‌رونیانه‌ی بۆ باسبكه‌ كه‌ له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا به‌سه‌ریدا دێت.

9- تێبگه‌یه‌نه‌ كه‌ بونی زانیاری له‌سه‌ر سوڕی مانگانه‌ بواری گرنگیدان به‌خۆی و ڕاگرتنی پاكوخاوێنی زیاتر ده‌كات.

10- بواری ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌ره‌وه‌ به‌ دڵی خۆی پرسیار بكات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشی بده‌ره‌وه‌.