سەردێر

٦ دەستەواژە گەر مێردەکەت بەکاری هێنا بزانە کە چیتر دڵی لات نەماوە

کاتێک پیاوان بە جۆرێک لە جۆرەکان سارد دەبن لە پەیوەندی لەگەڵت کۆمەڵێک دەستەواژەی نوێ بەکاردەهێنن کە ڕەنگدانەوەی ئەو ساردبونەوەیانە، ئەمەی خوارەوە چەند دەستەواژەیەکە کە کاتێک پیاوان بەکاری دەهێنن ئەوە دەسەلمێنێت پەیوەندیەکەتان لە لایەن ئەوەوە بەرەو خوار دەچێت و پێویستە زوو چارەی بکەیت:

 

– “تاقەتم نییە شتەکان بۆ تۆ ڕوون بکەمەوە” بەدڵنیایەوە ئەمە بێزاری لە تۆ دەردەخات، چونکە ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێیت بۆخۆی حەزدەکات شتەکانت پێبڵێت.

– “ئەمە کێشەی من نییە” یاخود “کێشەی خۆتە” ئەم جیاکاریە نیشانەیەکی باش نییە، چونکە گەر خۆشی بوێیت هەوڵدەدات بە هاوبەشی کێشەکان چارەسەر بکات.

 

– “گەر بەدڵت نییە، کەسێکی کە بدۆزەرەوە” ئەمەش ئەوپەڕی بێمنەتییە لە پەیوەندیدا، بۆیە کاتێک کەسێک دەیلێت کە لە لەدەستدانی تۆ ناترسێت.

– “باوەڕت پێناکەم” نیشانەی نەمانی متمانەیەتی بە تۆ، ناشیەوێت گوێ بۆ هۆکاری شتەکان بگرێت و لە شەڕ دەگەڕێت.

– “چی دەکەیت بیکە” بەهەمان شێوە لە کۆڵخۆکردنەوەیەتی بۆ شتەکانی تۆ.

– “بەڕاستی خۆش دەوێیت”، هەرچەندە ئەمە گشتگیر نییە، بەڵام زۆرکات خۆشەویستی لە دڵەوە پێویستی بە بەکارهێنانی وشەی “بەڕاستی” نییە، خۆشت بەوەدا بۆت دەردەکەوێت کە خۆشویستنەکەی هیچ کرداری لەگەڵە یاخود نا!