سەردێر

دۆخی ئێستای کۆڕۆنا لەناو منداڵاندا

پێشتر ڕامان گەیاندبوو کە بەپێی ئەو ووڵاتانەی کە کۆڕۆنای گۆڕاو لەناویاندا بڵاوبۆتەوە چاوەڕوان کراوە لە کوردستانیش منداڵان بەڕێژەیەکی زۆر تووش ببن،هەر بۆیە ماوەیەکە توشبوون بە کۆڕۆنا لەناو منداڵاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، لەو ڕێژەیەش بەشێک لە منداڵان بە تووندی تووش بوون.
بۆیە ئێمە وەک پزیشکانی منداڵان بەردەوام چاودێری باروودۆخەکەمان ئەکرد و وەک ئیدارەی نەخۆشخانەش خەریکی ئامادەکاری بووین بۆ هاتنی ئەو شەپۆلە،ئەوەی کە تێبینی کراوە بەشێکی ئەو نەخۆشانەی ئەو ماوەیە تووشی کۆکە و سەرئێشەو تاو ،سکچوون و ڕشانەوەو سک ئێشە بوون توشبوو بوون بە کۆڕۆنا،بەڵام ئەوەی سەرنج دراوە بەشێکیان بەسووکی ئەیگرن و بەشێکیان بەتووندی تووش ئەبن بەڵام دوای چەند ڕۆژێک باروودۆخیان باش ئەبێت،ژمارەیەکی زۆر تووشبوو پێویستیان بە داخڵ کردن نیە لە نەخۆشخانە.
پشتیوان بەخودا سبەی شەو چیرۆکی چەند تووشبوویەک بڵاوئەکەمەوە کە بەنیشانەی جیاوازەوە سەردانیان کردووین بۆ ئەوەی ئێوەی بەڕێزیش سوودی لێ ببینن.
گرنگترین کار لە ئێستادا بکرێت خۆپارێزییە، ژمارەی تووشبووان زۆرە بەڵام خۆشبەختانە بەشێکی کەمیان پێویستیان بە داخڵ بوونە لە نەخۆشخانە،بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت کە باروودۆخ کۆنتڕۆڵە ،بۆیە ئەگەر ژمارەی تووشبووان زۆر زیاد بکات بەدڵنیاییەوە ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەکات کە پێویستیان بە داخڵ بوون ئەبێت و ژمارەی ئەوانەش زیاد ئەکات کە زۆر بەتووندی ئەیگرن.
مەبەستمان نیە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بڵاوبکەینەوە،تەنها مەبەستمانە خۆپارێزی تووندتر بکرێت،خۆتان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی زۆر و ناپێویست،تەنها لە حاڵەتی پێویستدا نەبێت و پزیشکی پسپۆڕ نەبێت دەرمان نەنووسێت بۆ چارەسەر، نابێت لە خۆتانەوە دەرمان بەکاربهێنن.
بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک.
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.