سەردێر

(هەڵچوونەكانی هەرزەكار) چییە؟ هۆکارەکانی چین؟

هەڵچوونەكانی هەرزەكار پەرچەكرداری گەشەی دەروونی خۆیەتی كە لەقۆناغی باڵغبووندا دەست پێ‌ دەكات، هەروەك دكتۆر حامد زەهران ناوی ناوە: گەشەی هەڵچوونی.

گرنگترین جیاكەرەوەكانی ئەم گەشەیە:

1- شەرم و حەزی بەخۆداشكانەوەو گۆشەگیریی.
2- هەست كردن بەگوناهـ و تاوان بەتایبەت دەربارەی لایەنی سێكسی.
3- دوودڵی لە ئاكامی متمانە بەخۆنەبوون.
4- بەپیتی ئەندێشەو سەرەتای خەونە بەئاگاییەكان (Dreaming day).

گرنگترین تایبەتمەندیەكانی ئەم گەشەیە لەقۆناغی باڵغبوونی یەكەمیدا:

توندی هەڵچوونەكان و هەڵەشەبوونیان كە لەگەڵ هاو وێنەكانیدا ناگونجێت. لەوانەیە هەرزەكار نەتوانێ‌ دیمەنی رووكەشی دەرەوەی و ئەم هەڵچوونانە كۆنترۆڵ بكات، لەراستیشدا هەرزەكار لەقۆناغی باڵغبووندا (تەمەنی 12-15) ساڵی زۆرهەوڵ دەدات كۆنترۆڵی هەڵچوونەكانی بكات بەڵام شكست دەخوات.

سەرچاوە: كتێبی هەرزەكارییەكی بێ‌ گرفت- بەرهەمی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا