زۆرجار لە قسە و قسەڵۆکی خەڵکیەوە دەبیستیت کە بەشێک لەو خواردنە ڕۆژانانەی بەکاری دەهێنیت زیانی هەیە و پێویستە لێی دوربکەویتەوە، لە کاتێکدا لەڕووی زانستیەوە ڕاست نییە و بەو جۆرە نیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو خواردنانە:
– خوێ:
ئەوە ڕاست نییە کە دەڵێن بۆ جەستە زیانی هەیە، بگرە پێویستیشە بۆ هاوسەنگکردنی سۆدیۆم لە جەستەمان.
– هێلکە:
دەڵێن کۆرستڕۆڵ بەرز دەکاتەوە و زیانی هەیە، لەکاتێکدا کۆرستڕۆڵی ناو هێلکە لە جۆرە باشەکەیە و بۆ جەستە پێویستە، هێکەی کوڵاویش هاوکارێکی زۆر باشە بۆ دابەزینی کێش بێ ئەوەی هەست بە برسێتی بکەیت.
– شیر:
خواردنەوەی شیریش یەکێکی دیکەیە لەو خواردنانەی دەڵێن زۆر خواردنی باش نییە، لەکاتێکدا ماددەی زۆر پێویستی بۆ جەستەمان تێدایە.
– برنج:
زۆرمان بیستوە کە هۆکاری ئەو ورگە زلانەمان هەمووی برنجە، ئەمەش ڕاست نییە، خۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سێ ژەمە برنج دەخۆن و هەر قەڵەویش نابن، ماددەی پێویستیشی بۆ جەستە تێدایە.
– قاوە:
باس لەوە دەکرێت کە بۆ جەستە خراپ بێت، لەکاتێکدا توێژینەوە زانستیەکان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن.