سەردێر

بۆ ئەوەی لە کڕینی ئۆنلایندا قۆڵت نەبڕن، ئەم ٥ خاڵە ڕەچاو بکە

کڕینی ئۆنلاین ئێستا لە زۆرێک لە فرۆشگاکاندا بەردەستە و کارێکی ئاسان  و باشە، بەڵام زۆر گرنگە وریایی ئەوە بیت کە نەهێڵیت لەو ڕێگەیەوە قۆڵت ببڕن، ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکەی گرنگە کە پێویستە لە کاتی کڕینی ئۆنلایندا ڕەچاوی بکەیت:

 

– دڵنیابە لەوە لایەنەی کە لێی دەکڕێت، با فرۆشگا یان شوێنکی دیار و متمانەپێکراو بێت و لە خۆتەوە شت لە هەموو کەس مەکڕە.

– بەردەوام کۆمێنتی پێشووی خەڵک لەسەر کاڵاکە بخوێنەرەوە بزانە ئەوان بەدڵیان بووە یاخود نا.

– بە وێنە کۆمپیتەریەکان تێمەکەوە و داوایان لێبکە وێنەیەکی کاڵاکەت بۆ بگرن و بۆت بنێرن.

 

– دڵنیابە لە شێوازی پارەدانەکەت و کامە بۆتۆ سەلامەتە ئەوە هەڵبژێرە.

 

– پێشتر پرسیارەی مافەکانت بکە لە کڕینەکەدا، کە ئایا دەتوانیت بیگەڕێنیتەوە یاخود نا