سەردێر

کۆمەڵێک ئەستێرە کە لە هونەرەوە هاتنە نێو دنیای سیاسەت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەکتەری ناوداری ئەمریکەی سنسيا نيكسون  کە لە درامای ئەمریکی (سێکس لە شاردا) ناوبانگی دەرکرد، خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی حاکمی نیۆرک، ئەمەش یەکەم جار نییە کە هونەرمەند و کەسە ناودارەکان بێنە ناو سیاسەتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە بەناوبانگترین ئەو کەسانە:

– ئارنولد شوارزنيغر بووە حاکمی ولایەتی کالیفۆڕنیا

– كاتی برايسی نمایشکاری بەڕیتانی بووە ئەندام پەرلەمان لەو وڵاتە

– رونالد ريگان بووە سەرۆکی ئەمریکا و پێشتر ئەکتەر بوو

– گليندا جاكسون ئەکتەری بەڕیتانی بوو، بووە پەرلەمانتار لەو وڵاتە.

– ئەکتەری کۆمیدی بەڕیتانی  ئال میری بووە  پەرلەمانتار

– عمران خان یاریزانی ناوداری یاری  كريكيت لە پاکستان، حزبێکی دامەزراند و هاتە نێو سیاسەتەوە.

– دونالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بەهۆی کارەکانی لە ئەمریکا بەناوبانگ بووە.

– ئەحمەد ڕازی یاریزانی ناوداری تۆپی پێی عێراق، تاکە گۆڵی عێراقی تۆمارکردووە لە مۆندیالی ساڵی ١٩٨٦، لە ساڵی ٢٠٠٨ بووە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق