سەردێر

چۆن بەم ماسکە ڕەشە دەموچاووت سپی و بێگەرد دەکەیت؟

بونی خاڵی ڕەش لە ڕوخساردا کێشەیەکی جوانکارییە بۆ زۆرێک لە خانمان، ئەم ماسکە سروشتییەی خوارەوە چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کێشەیە:

خەڵوزی داری هاڕدراو بهێنە و لەگەڵ کەتیرەی بێ ماددەی کیمیای زیانبەخش تێکەڵی بکە، دڵنیابە لەسەر کەتیرەکە دەستەواژەی non-toxic نوسرابێت، خەڵوز و کەتیرەکە تێکەڵ بکە تا وای لێدێت بە خەڵوزەکە گیراوەیەک دروستدەبێت.

دواتر گیراوەکە بدە لە لوت و ئەو ناوچانەی کە خاڵی ڕەشی پێوەیە، لێبگەڕێ تا پێوەی وشکدەبێتەوە، دواتر لێی بکەرەوە، دەبینیت سەرجەم خاڵە ڕەشەکانیشی لەگەڵ خۆی بردووە.