سەردێر

چی دەربارەی سەبری ئەیوب دەزانیت ؟

پەیامبەر ئەیوب، 7 كوڕ و  7 كچی هەبوو، سامان و مەڕو ماڵاتێكی زۆری هەبوو، زۆر دەوڵەمەند بوو 70 ساڵیش لەسەر ئەم ژیانە بوو.
بە زنجیرەیەكی یەك لەدوای یەك، خوای گەورە هەموو منداڵەكانی و  سەروەت و سامانەكەی لێ سەندەوە، دوای ئەوەش توشی نەخۆشیەك بوو، ئەو نەحۆشیەی توشی هات بە جۆرێك قورس و بە ئازار بوو كە گۆشتی جەستەی لێ ئەبووە و هەڵئەوەری، دواتر جەستەی بۆنی كرد، بە جۆرێك خەڵكی بێ چارەبوون دووریان خستەوە لە خۆیان هەرچەندە پێغەمبەری خوداش بوو.
خێزانەكەی ئەیوب، ئەچوو ئیشی ئەكرد هەتا خزمەتی ئەیوبی پێ بكات، تا وای لێهات ئیشیان پێ نەئەكرد و خەڵكی ئەویشیان دوور خستەوە لە خۆیان، چونكە ئەیان وت تۆ ئێمە توشی نەخۆشی ئەكەیت، چونكە سەردانی ئەیوبی دەكەیت و خزمەتی ئەكەیت.
پەیامبەر ئەیوب، وای لێهات كرم لە سەر گیانی ئەكەوتە خوارەوە … بە پێی گێڕانەوەكان، حەزرەتی ئەیوب كرمەكانی سەر جەستەی كە دەكەوتنەخوارەوە هەڵی ئەگرتنەوە و ئەیخستنەوە لەشی خۆی.
تاقیكردنەوەكەی خودا بۆ ئەیوب، گرانتر بوو، كار گەیشتە ئەوەی تەنها دڵی لێی ئەداو زمانی ئەجوڵا.
18 ساڵ بەو نارەحەتیە مایەوە، بە پێی گێڕانەوەكان بێت، ئەیوب پێغەمبەر، بۆ یەكجار لە ڕووی نەهاتووە بڵێ خودایە شیفام بدە، هەتا خێزانەكەی پێی وتووە، تۆ یەك جار داوا لە خودا بكە من دڵنیام خودای پەروەردگار شیفات ئەدا … ئەیوبیش پێی فەرمووە : ( عەیبەیەو شەرمەزاریە 70 ساڵ لە ناو نیعمەت و بەروبووم ژیاندوومی  ئێستاش لە نارەحەتی و ئازاری سەبر نەگرم).
هەتا لە كۆتایش لە رووی نەهات و تەنها فەرمووی : ( خوایە من توشی نارەحەتی هاتووم و تۆش خاوەنی سۆز و میهرەبانیت ).
خوای گەورە شیفای بۆ نارد و پێی فەرموو : (هەستە لەو ئاوە بخۆرەوە و خۆت بشۆ) پاشان ئەیوب گەڕایەوە بۆ سەردەمی پێش 18 ساڵەكە و بوو بە خاوەنی 14 كچ و 14 كوڕ و سامانێكی زۆر زیاتر لە وەی پێی درابوو.