سەردێر

کێ سريا مونتينيگروی بیر ماوە؟ ئێستا چی لێهاتووە؟

لە ساڵانی نەوەدەکان زینجیرە دراما مەکسیکیەکان لە کوردستاندا بینەرێکی زۆریان هەبوو، لەو نێوەندەشدا چەندین ئەستێرەی بەناوبانگ دەرکەوتن.
یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانە ئەکتەری مەکسیکی ئيتاتی كانتورال​ بوو کە ڕۆڵی ئافرەتێکی خراپەکاری دەبینی بەناوی سريا مونتينيگرو لە درامای (ماریا کچی گەڕەک).
ئەم ئەکتەرە لە ساڵی لە ساڵی ١٩٧٥ لەدایک بووە و ئێستا تەمەنی بۆتە ٤٥ ساڵ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەو کاتەی بەشداری لە دراماکەدا کردووە تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵ بووە.