سەردێر

چۆن پێستی ڕەش لە مل و ئەژنۆ و ئانیشک و بنباڵت لادەبەیت

ڕەشبونەوەی پێست چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە و بەگشتیش لەگەڵ چونە تەمەندا زیاد دەبێت، مل و ئەژنۆ وئەنیشک و بنباڵ دیارترین ئەو ناوچانەن کە ڕەشدەبنەوە، ئەمەی خوارەوە چارەسەرەکانیانە:

مل : بۆ نەهێشتنی ڕەشی مل پەتاتەیەک بجنەو دواتر لە عەسارەدا بیهاڕە، دەتوانیت کەمێک لیمۆشی بەسەردا بکەیت، دواتر بۆماوەی ١٥ خولەک بیکەرە سەر ملت ڕەشیەکەی ناهێڵێت.

ئەژنۆ و ئانیشک: بۆ نەهێشتنی ڕەشی ئەژنۆ و ئانیشک، دەتوانیت لیمۆیەک بکەیت بە دوو بەشەوە و پێیدا بهێنیت، لێبگەڕێ با ٢٠ خولەکێک پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە، دەتوانیت شەکر و زەیتی زەیتوونیش بۆ هەمان مەبەست بەکار بهێنیت، لەگەڵ یەک تێکەڵیان بکە و بۆ ماوەی ٥ خولەک لێی بەد، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆرەوە.

بنباڵ: بۆ نهێشتنی ڕەشی بنباڵ خەیار بهاڕەو کەمێک لیمۆی تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە بنباڵت، دەتوانیت شیر لەگەڵ ھەوێنی پەنیر تێکەڵبکەیت لەگەڵ کەمێک ئاردی سپی تا هەویرێکی لێدەردەچێت،  بۆ ١٥ خولەک بیدە لە بنباڵت سپی دەکاتەوە.