سەردێر

بە ٢٠ چرکە چارەسەری هەوکردنی جیووب بکە، گیراوەیەکیش بە دیاری بۆتۆ

هەوکردنی جیووب یاخود سینووزیت  (التهاب الجيوب) نەخۆشیەکی باوە کە کەسانێکی زۆر لانیکەم لە ساڵێکدا جارێک توشی دەبن، هەڵامەت ، هەستۆکی یان لاری سپینی لووت لە گرنگترین هۆکارەکانی سینووزیتە، ئازار و  لینجاوی پشت قوڕگ بە تایبەت لە بەیاناندا لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەیە.

بۆ چارەسەری  سینووزیت پێویستە زمان بنێیت بە بەشی سەرەوەی دەمتەوە و پەنجە گەورەت بخەیتە نێوان برۆکانت و بۆ ماوەی ٢٠ چرکە پاڵی پێوەبنێیت، دواتر بەرەو دەرەوە هەوا بدەرەوە (فم بکە)، پاش ئەوەش بەکتریاکە لە لوتتەوە دێتە دەرەو،  پێویستە هەموو کاتژمێرێک کارەکە دوبارە بکەیتەوە تا بە تەواوەتی هەست بە باشی دەکەیت، لەگەڵیدا ئەم گیراوەیە بخۆرەوە:

کەرەستەکان:
½  کوپ ئاو
١ کەوچکەچا هەنگوین
¼  کوپ سرکەی سێو
١ کەوچکەچا بیبەری هاڕڕاو
١ لیمۆ

ئاوەکە بکوڵێنە  و دواتر سرکەکەی تێبکە، پاشان لێبگەڕێ سارد ببێتەوە، دواتر هەنگوین و بیبەرەکەی تێبکەو جوان تێکی وەربدە، باشان لیمۆکەشی بەسەردا بگوشە و تێکی وەربدەوە، بەیانیان بەر لە نانخواردن و شەوان بەر لە خەوتنکەوچکێک لە گیراوەکە بخۆرەوە.