سەردێر

چەند ڕێگەیەک بۆ ئەویەی زۆرخواردن کۆنتڕۆڵ بکەیت و کێشت داببەزێنیت

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی زۆرخواردن کۆنتڕۆڵ بکەیت و کێشت داببەزێنیت

گۆڕانکاری لە سستمی خواردنت زۆر گرنگە نەک ئەوەی کە خواردن نەخۆیت، بۆ نموونە خواردنی تەندرووست بخۆ و چپس و شیرینی بە میوەکان بگۆڕە و جۆرەکانی دیکەی خواردەمەنی بەتەواوەتی کەم بکەرەوە.

گۆڕانکاری لە سستمی ژیان و لایڤ ستایلدا بکە، هەر لەماڵەوە مەمێنەرەوە و بچۆرە دەرەوە، ژەمەکانت ڕێک بخە و خواردن بە هێواشی بخۆ و بەجوانی بیجوو، بۆ ئەوەی بە بڕێکی کەمتر هەست بە تێربوون بکەیت

خۆت لە خواردنی دەرەوە بەدوور بگرە و لەماڵەوە خواردنەکەت ئامادە بکە، سستمی خەویشت ڕێک و تەندرووست بکە

ئاگاداری جەستەت بە و گۆڕانکاریەکان ببینە و خۆت بکێشە، لەکاتی دابەزاندنی کێش و ئەنجامی باشدا دیاری بەخۆت بدە و بۆ وەرزشکردن داوای هاوکاری لە کەسانی شارەزا بکە