سەردێر

بۆچی بەرگەی چارەسەری منداڵەکەت دەگریت بەڵام بەرگەی خۆپارێزیەکە ناگری؟

یانی چی بەرگەی ئەو گریان و هاتوهاوارە دەگری کاتێک کە دەرزی لە منداڵەکەت دەدرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەرگەی هات و هاواری منداڵەکەت ناگری کاتێک داوای جبسێک، شیرینییەک، ساردیەک، مۆبایلێک دەکات!
بۆچی بەرگەی چارەسەرەکە دەگری بەس بەرگەی خۆپارێزیەکە ناگری؟
یانی چی منداڵەکەت تەمەنی ٣ ساڵە و ددانەکانی هەمووی داخوراوە و ددانی ساغ لەدەمیا نەماوە؟
یانی چی منداڵەکەت تەمەنی ٧ ساڵە و ژێر چاوەکانی ڕەش بووەتەوە؟
یانی چی منداڵەکەت چاوەکانی کزبووە و وەختە کوێر ئەبێت بەدیار مۆبایلەوە تۆش بێدەنگی تەنها لەبەر ئەوەی مێشکت ساف بێت؟
تکایە شەکر لە منداڵەکانتان قەدەغەبکەن ، لانیکەم سنورداری بکەن تا نەوەیەکی تەندروست و جیاوازمان هەبێ.
تکایە با منداڵەکانتان خواردنەوەی گازی نەخۆن!
تکایە دوریخەرەوە لە جبس هەر شتێکی ناو پاکەت کە بەزەیت ئامادەکرابێ!

ئامادەکردنی: د.شربینی محمد
سەرچاوە: ئافەرین