سەردێر

چەند زانیاریەکی نوێی و جیاواز لەسەر ناخی مرۆڤ کە زۆر سەیر و سەمەرەیە!

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی نوێی و جیاوازە لەسەر ناخی مرۆڤ کە زۆر سەیر و سەمەرەیە:

 

-مرۆڤەکان ژمارەی هاوڕێکانیان دیاریکراوە و لە نێوان ٥٠ بۆ ٢٠٠ کەسدایە، واتە ناتوانن لەوە زیاتر هاوڕێیان هەبێت

-ئێمە کاتێک سەرقاڵین زیاتر هەست بە بەختەوەری دەکەین، لەو کاتەش کە کارەکە ئەنجام دەدەین مێشکمان ئاسودەترە.

-لە یەک کاتدا مێشکمان تەنها توانای ئەوەی هەیە ٣ بۆ ٤ زانیاری لەبیر بێت، ئەوەش تەنها بۆ ٣٠ تا ٤٠ چرکە، دواتر بە دوبارەکردنەوە زانیاریەکانی دیکە وەردەگرین.

-ئێمە لە ٣٠٪ کاتەکانی ژیانمان بە خەیاڵکردنەوە دەکوژین، ئەم ڕێژەیەش لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ئەو کەسانەی خەیاڵیان فراوانە داهێنەرترن.

-ڕۆژانە ٦٠٪ تا ٨٠٪ بڕیارەکانی ژیانمان بەبێ بیرکردنەوە دەدەین، هەر بۆیە زۆرجاریش هەڵەی ساویلکە ئەنجام دەدەین.

-مێشکی ئێمە ناتوانێت لە کاتێکدا دوو کار بەیەکەوە بکات، چونکە کە تەنها تاوانایی  یەک کاری بە باشی هەیە.