سەردێر

کۆمەڵێک شت کە پێویستە تێڕوانینمان لەسەریان ڕاسبکەینەوە، چونکە هەڵە لێیان تێگەیشتووین

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی گرنگە بەتابیەت بۆ گەنجان کە پێویستە تێڕوانین  لەسەریان ڕاسبکرێتەوە، چونکە زۆرێک هەڵە لێیان تێگەیشتوون:

 

خووە خراپەکان

بەهۆی فیلم و هەندێک بۆچوونی کۆمەڵایەتیەوە زۆرێک پێیان وایە کە خوە خراپەکانی وەک (جگەرەکێشان و مەشروب) و هاوشێوەکانی شتێکی ئاساییە، لەکاتێکدا بەپێی توێژینەوەکان ئەم خوانە زیانی درێژخایەن و بەردەوامیان بۆت هەیە و پێویستە وازیان لێبهێنیت.

 

کوڕی خراپ

هەندێک لەکچان حەزیان بە کوڕی خوێڕی و خراپ هەیە کە هەموان لێی دەترسن، بەڵام لە ژیانی ڕاستیدا ژیانکردن لەگەڵیاندا سەختە و زۆرجار بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.

 

گەڕیدە

زۆر کەس حەز بەوە دەکات کە کار و ژیانی جێگیری نەبێت و گەڕیدە بێت و دیمەنی گەشتەکانی بڵاوبکاتەوە، بەڵام ئەمە بەو جۆرەش چێژبەخش نییە کە تۆ تەنها لایەنێکی دەبینیت، بەڵکوو ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەی داهاتی جێگیریان نییە بەردەوام ناچارن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەستخستنی پارە و ڕووبەڕووی زۆر کێشەی دیکە دەبنەوە، جگە لەوەی گەشتکردن ئەو تامە خۆشەی نامێنێت لایان چونکە بەردەوام لە گەشتدان.

 

تەنهایی

زۆرجار واهەستەکەیت کە خۆشە خۆت بەتەنها بیت و تاقەتی کەست نییە، بەڵام ئەمە لە ڕاستیدا بەو جۆرە نییە و رەنگە تەنها بۆ چەند ڕۆژێک خۆشبێت، دواتر توشی بێزاری و پەستانی دەروونی قورس دەبیتەوە.

 

دووگیانی

زۆرێک لە خانمان دووگیانی تەنها لە فیم و ژیانی مۆدێلەکانەوە تەماشادەکەن و وادەزانن وێنەگرتن و خۆشیە، لەکاتێکدا ئەوە نازانن کە ئەمە بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە و بەهۆیەوە توشی چەندین کێشەی  تەندرووستیش دەبن، بۆیە گرنگە کە پێشتر خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.