سەردێر

دینا بە بەرهەمێکی نوێوە دەردەکەوێتەوە

خانمە هونەرمەند دینا بەرهەمێکی نوێ و شادی بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکی دینا بەناوی “نامەوێ” یە کە ا لە تێكستی دەرباز یونسە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، ئاریۆس كاری دابەشكردنی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی رێشاخ مەحمودە.
دینا لەدایکبوی ساڵی 1988ی شاری رانیەیە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەزویی هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.